ئەی پەروەردگاری جیهانیان یارمەتی و سەرخستنی بێخەوشانەی خۆت بە فریای هەموو حاڵێکمان بخە دڵەکانمان بە نوری ئیمان و قورئان ڕۆشن بکەوە لە تەواوی ئەو خووە خراپ و هۆگرییانە دوورمان بخەوە کە لە تۆمان دوور دەخەنەوە لە هۆگربوون و ڕاهاتن و بێهیوایی و بێکاری
ڕزگارمان بکە لە نەفسمان و شەیتان و تەواوی ئامرازە لەڕێلادەر
و خراپەکارەکان بمانپارێزە سەرفرازمان بکە لەوەی بە شێوەیەک لە تۆ بگەین کە شایەنی مەزنێتی و بێخەوشێتی خۆت بێت بە دابارە بێخەوشەکانی خۆت دڵەکانمان ڕۆشن بکەوە سەرفرازمان بکە لەوەی بتوانین لەم
کەشوهەوایەی ئێستادا بژین و گشتمان لە بەردەوامبوون لەم کەشوهەوایەی ئێستاماندا سەرفراز بکە بە یارمەتی و لوتفی خۆت سەرفرازمان بکە بەوەی بە هەمان حاڵەتی ڕۆحی ئێستامان زیندوو ببینەوە و حەشر و نەشرمان بکەیت... ئامین بە حورمەتی سەرداری هەموو پێغەمبەران، هەموو حەمد و سەنایەک بۆ پەروەردگاری جیهانیان... موسوڵمانان ئازیز، ماوەی دوو هەفتە لەسەر یەک باسمان لەو شتانەی ناو دین و ئیسلام کرد کە دەستمان لێهەڵگرتوون و توشی زیانیان کردووین کاتێک باسی ئەم بابەتانەمان کرد لە ڕوانگەی خۆمەوە هەندێک ئامانجم هەبوو هەتا ئەو کاتەی نەگەین بە شعوری ئیسلام و
شعوری ئیمان، زۆرینەی کات سازش لەسەر زۆر شتی ناو
ئیسلام دەکەین هەر سازشێکیش کەوا لەسەر ئیسلام و
ئیمان دەیکەین، دەبێتە هۆی ئەوەی زۆر لایەنی بەختەوەری
دونیا و ئاخیرەتمان لەدەستبدەین هەرکەسێک فەرامۆشی بکات،
خۆیشی فەرامۆش دەکرێت! ئەوەی هەڵگەڕێتەوە،
توشی هەڵگەڕانەوە دەبێت ئەوەی دەستەکانی شل بکات و دەستەوسانی بکات، دەستەکانی بەر دەدرێت ئەوەی سەیری ڕوخساری ڕەحمەت نەکات،
ڕەحمەتیش سەیری ڕوخساری ئەو ناکات گەر تاک ڕووی لە الله کردبێت،
الله ش ڕوو لەو تاکە دەکات گەر خێزان بە ئاڕاستەی الله ژیانی بەسەر ببات،
الله ش ڕووی لەو خێزانە دەکات ئیدی ڕەحمەتی ئیلاهی لەگەڵ ئەو خێزانە دەبێت گەر گەلێک ڕووی لە الله کردبێت، خوداش بە چاودێری خۆی یارمەتی ئەو گەلە دەدات و پاڵپشتی دەکات گەر تاکیش دەست لە الله هەڵبگرێت،
الله ش دەست لەو تاکە هەڵدەگرێت گەر لە خێزاندا واتاگەلێکی تایبەت بە الله بوونی نەبێت، ئەو خێزانەش فەرامۆش دەکرێت گەر گەلێک وابەستەی شتانێکی تایبەت بە الله نەبێت، ئەوا گەلێکی پەرێشانی لێدەردەچێت ئیدی وەک سواڵکەری بەر دەرگەی خڵکی لێدێت و
هەتا قیامەتیش بە سەرگەردانی دەمێنێتەوە ئیدی پێویست بەوەش ناکات کە بڵێین
ئاخیرەتیشی لەدەستداوە! لەم حاڵەدا قسەیەکی وەک ئەوەی بڵێین: "ئاخیرەتی ئەو تاک و خێزان و کۆمەڵگایە لەدەستچووە" قسەیەکی زیادە دەبێت ماوەی پێنج سەدەیە جیهانی ئیسلام کەوا
پێنجسەد ملیۆن کەسە، هێواش هێواش بە شێوەیەکی پلەبەندی
دەستبەرداری الله دەبێت تەنانەت لەو کاتەی لە کەعبەدا تەوافی ماڵی خودا، دەستبەرداری الله بووە! تەنانەت لەو کاتەی لە موزدەلیفە خەوتووە دەستبەرداری الله بووە لەو کاتەشدا کەوا بەرد لە شەیتان دەگرێت دەستبەرداری الله بووە کە ڕیش دەهێڵێتەوە دەستبەرداری الله بووە
لە مزگەوتەکاندا دەستبەرداری الله بوون هەربۆیە گەلی ئیسلامیش فەرامۆشکراوە ڕەحمەت بە پێچەوانەی ئەوەوە دەبارێت گەردەلولەکانیش بە پێچەوانەی ئەوەوە هەڵدەکەن و گەردەلولە سیاسییەکانیش هەموویان
لە دژی ئەو دەکەونەوە سیاسەتیش لە دژی ئەو دەوەستێتەوە،
هەموو دونیاش لە دژی ئەو دەوەستێتەوە چونکی لە ئاسمانەکاندا سەنگ و
قورسایی خۆی لەدەستداوە چونکە لای خودا پەسەندکراو نییە دەی گەر تاکێک و خێزانێک و کۆمەڵگایەک لای خودا پەسەند نەبن، ئەوا لای فریشتەکانیش پەسەند نین گەر لای فریشتەکانیش پەسەند نەبوون،
ئیدی لەسەر زەویش پێگەیەکی پەسەندیان نابێت ئیدی هەموو دەرگاکان بە ڕوویدا دادەخرێن
پەنجەرەکان بە دەموچاویدا دەدرێنەوە خۆ گەر جار جارێکیش ڕوو لە ڕەحمەت بکات و شتانێک وەک دوعا و عیبادەتیش ئەنجام بدات، وەک پەڕۆی بێنوێژ بە دەموچاویدا دەدرێنەوە! دەی هەر کاتێک لە دڵەوە بۆ لای الله گەڕاینەوە، لەو کاتەدا دەست بە چاوەڕوانی ڕەحمەتی الله دەکەین... هەربۆیە لە پێناو ئەوەی دەست بەم چاوەڕوانییە بکەین و خاڵی دەستپێکمان بەرەو ئەم ئاسۆیە دیاری بکەین باسی هەریەک لەم بابەتانەم بۆ کردن گەر لە کۆتایی ئەم باسانەدا بە پێویستم بزانیایە و جەنابی حەقیش ویستی لەسەر بووایە، دەمویست درێژە بەم باسە بدەم بەڵام لە ئێستادا ناچمەوە سەر ئەو باسانە و پاش چنینەوە پێشەکی بۆ وانەکانی یەکتاپەرستی، دیسان دەچمەوە سەر ئەو باسانە با من و ئێوەش پێکەوە دوعا بکەین
من بڵێم: "پەروەردگارا، کاتی باسی تۆ و بەڵگەکانی تۆ دەکەم، گەرچی شێوازی باسکردنەکەی من شایەنی ئەوە نییە لە دڵەکاندا جێگە بگرێت" "بەڵام وەها لە دڵەکان بکە بە گوێرەی گەورەیی خودی بابەتەکە پێشوازی لێبکەن" "قسەکانی من بکە ئامرازێک بۆ ئەوەی دڵەکان خۆیان لە بناغەوە سەیری شاکار و بەڵگەکان بکەن" "بەو ئاماژە و ئیشارەتانەی ئێرە ئاڕاستەی پێگەی ڕاستەقینەی تێگەشتن لەم بابەتەیان بکە" ئێوەش لە ڕوانگەی خۆتانەوە دوعا بکەن و بڵێن: "پەروەردگارا ئەو قسانەی دەیبیستین هەروا بەلا گوێماندا نەڕوات!" " کاتێک گەشتە دڵەکانمان شتانێک بە ناوی مەعریفەت و ناسینی تۆوە بەجێبهێڵن" " پەروەردگارا هاتن و ڕۆشتنمان لە مزگەوت
هەر بە بەلاش نەڕوات!" " پەروەردگارا هەر ڕووکردنێکی نوێمان لە تۆ، ڕووتێکردنی نوێی تۆ و عەشق و شەوق
لە دڵەکانماندا زیاد بکات" " با سوجدەکانمان بە عەشق و شەوقەوە بێت، ببێتە دەستپێکی سوجدەکانی دواترمان و ئاڕاستەی بەندایەتی سەرتاسەری تۆمان بکات ئەو بەندایەتییەش ئاڕاستەی شعورێکی
سەرتاسەریمان بکات! ئێوەش لە دڵی خۆتانەوە ئەم نزایە بکەن... لە کاتی خەوتنتان وەها بڵێن،
کە هەستان بۆ شەونوێژ وەها بڵێن کە بەیانیانیش دەچنە دەرەوە هەمان دوعا بکەن داوای هەر شتێکی دونیایی بکەن،
بەرهەمەکەی بە شێوەیەکی ڕێژەیی دەبێت بەڵام داوای هەر شتێکی پەیوەندیدار بە الله
و ژیانی ئاخیرەت بکەن، بە لێزمە و لێشاو بەرهەمی ئاخیرەتیتان
بەسەردا دەڕژێنێت بە پشتیوانی و کۆمەکی خودا
دەسا خودایە پەرێشانمان نەکەیت ئەو شتانەی پەیوەندییان بە ئەڵڵاوە هەیە،
گەر ئێمەش نەتوانین بە جوانی باسیان بکەین دیسان هەر جوان و شیرینن چونکە پەیوەندییان
بە ئەڵڵاوە هەیە الله گەردوونی بەدیهێناوە هەتا لە ڕێگەیەوە
باسی ئەو بکات ئێمەشی ئافراندووە هەتا لێی تێبگەین و بۆ مرۆڤەکانی تری باس بکەین الله نە پێویستی بە فریشتە هەیە، نە بە ماسی ناو دەریا، نە پێویستی بە ئێمە و گەردوون هەیە الله خاوەنی کەلامی نەفسییە(خوددوێنی) و
لەگەڵ خۆیدا قسە دەکات هیچ ئاتاجییەکی بە بوونی ئێمە نەبوو
لە خودی خۆیدا هێز و دەسەڵاتی هەیە لەو لایەنانەوە کە پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە،
هیچ ئاتاجییەکی بە ئێمە نەبوو زانستی هەبوو بە هەمان شێوە،
بیستنی هەبوو بە هەمان شێوە بە هەمان شێوە بینینیشی هەبوو جەنابی حەق لە کارەکانی تایبەت بە خۆیدا هیچ ئاتاجییەکی بە ئێمە نەبوو، ئەو زاتێکی بێنیازە لە هەموو کەسێک و
بە شێوەیەکی ڕەهاش بێنیازە وێڕای ئەمانەش ئەو ئێمەی بەدیهێناوە و چاویشی پێداوین هەتا خۆیمان پێ پیشان بدات و بیبینین هەروەها گوێشی پێداوین هەتا لە ڕێگەیەوە
گوێمان لەو و لە خۆیشمان بێت وەک مرۆڤ دروستی کردووین و شعوری پێبەخشیوین هەتا خۆی بناسین و پێیبگەین واتە ئەو خودایەی کە پێویستی بە هیچ شتێک نییە لە ڕێگەی خۆمان و گەردون و قورئان و کامڵترینی مرۆڤەکان کەوا پێغەمبەرانن لە ڕێگەی زمان و حاڵی هەریەک لەوانەوە هاتۆتە
گۆ و باس لە خۆی دەکات لە ڕێگەی ئەوانەوە بەڵگەکانی تایبەت
بە خۆیی دەهێنایە گۆ هەموو شتێک لە ڕێگەی ئەو دەنگانەی
کەوا دەریدەبڕن، لە ڕێگەی ئەو دەنگە شیرینانەی کەوا دەریدەکەن هەریەک لە بوونەوەران وەک ژەنیاری ناو سەمفۆنیایەک ئاوازێکی جیاواز لە باسی الله دەژەنێت لە بەرانبەر ئەوەی پەروەردگار بە چەندین شێوەزاری جیاواز گوزارشتی لە خۆی کردووە هەر داوا لە خۆیشی دەکەین کەوا لە دڵەکانماندا ڕەنگدانەوەکەشی بئافرێنێت هەتا لێیتێبگەین گەر ئەو قسە و بەڵگانەی لە گەردووندا هێنراوننەتە
گۆ لە دڵماندا ڕەنگدانەوەی نەبێت، گەر چەشنی ئەوەی بە بەردێکیدا کێشابێت بگەڕێتەوە ئەوا چەشنی کوێر و کەڕەکان ژیان بەسەر دەبەین و هەر بەو شێوەیەش دەمرین مادام بەو شێوەیەیە، ئەو شتانەی لە مەیدانی
بووندا هێنراونەتە گۆ، هەندێک جار لە ئاستی تێگەشتنی ئێمەن و هەندێک جاریش لەسەرو ئاستی ئێمەوەن ڕەنگە هەندێک جار شتانێک بگووترێن کەوا
فکری مرۆڤەکان بئاڵۆزێنن بەڵام لەبەر ئەوەی ئامانجێکی باڵا لەم قسانەدا هەیە
و الله بە ئامانج گیراوە دەبێت ئەوە بزانین کە پێویستی بەوەیە بەوپەڕی
دڵ و دیقەتەوە گوێیان لێبگرین پێش ئەوەی بچینە سەر باسی بەڵگەکان،
پێم باشە لیرەدا ئاماژە بە یەک دوو خالێک بکەم ئەو خەمانەی کە من لێرەدا دەمەوێت هەڵوەستەیان لەسەر بکەم دەشێت کەسانی تریش خەمی هاوشێوەیان هەبێت و هاوکات لەگەڵ خەمەکانی مندا هەڵوەستەیان
لەسەر بکەن لە دێر زەمانەوە هەتا ئێستا تەواوی مولحیدان و
ئەو کەسانەی نکوڵییان لە جەنابی حەق کردووە هەر شتێکیان لە بازنەی هەستەکانیاندا بینیوە
قبوڵیان کردووە و نکوڵیشیان لەو شتانە کردووە کە دەکەوێتە دەرەوەی بازنەی هەستەکانیانەوە لە بابەتە بنچینەیی و سەرەکییەکاندا جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان کافری دوێنێ و ئەمڕۆدا نییە هەموویان ئەو قسەیە دەکەن کە دەڵێن هەرچییەک
بە چاوم بیبینم باوەڕم پێیەتی و هەرچییەک نەیبینم باوەڕم پێی نییە گەر بە دەستەکانم شتێک بگرم باوەڕم پێیەتی و
گەر بەردەستم نەکەوێت قبوڵی ناکەم هەر شتێک بە گوێکانی خۆم بیبیستم باوەڕی پێدەکەم، ئەگینا شتێک یان داواکاری و فەرمانێک کە
خۆم نەمبیستبێت قبوڵی ناکەم ئەم قسانە هەڵبگرن و دوو هەزار ساڵ بڕۆنە پێش لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا، ئەپیکۆر و دیموکروت یان مولحیدەکانی ئەم سەردەمە هەمان شتیان گووتووە و دەیڵێنەوە لەبەر ئەوەی کوفر و نکوڵیکردن سەرچاوەی
ئەم قسانە بووە و کوفریش لە دڵی مرۆڤەکانەوە سەرچاوەی گرتووە هەربۆیە دڵی هەرکەسێک کوفری تێدا بووبێت، زمانیش تەرجومانی هەمان قسەکانی ناو دڵی بووە ئەمە لە تەواوی دونیادا بە هەمان شێوەیە چونکە بابەتەکە لە بناغەوە بریتییە لەوەی دەمیان بووەتە تەرجومانی دڵیان هەموویان هەر دەڵێن هەرچییەک بە چاومان
نەیبینین باوەڕی پێناکەین مادام خوداش بە چاوی خۆمان نابینین،
کەوایە باوەڕ بە خوداش بێواتایە مادام ناتوانین بە دەست لێدان هەست بە خودا بکەین قبوڵکردنی واتایەکی نییە مادام وەحیش بە گوێی خۆمان نابیستین
قبوڵکردنی ئەویش واتایەکی نییە و هەردەم فکرگەلێکی تۆقێنەری گومڕاکەری لەم شێوەیە لە شوێنە جیاوازەکانی دونیا خراونەتە ڕوو کە شتانێکی نامۆ بە دڵی مرۆڤەکاندا دەپرژێنن ئەم قسانە بە شێوەیەک لە شێوەکان وەک قسەگەلێکی لۆژیکی دەبینرێن بەڵام لە ڕاستیدا لۆژیکی نالۆژیکییە
واتە لە بناغەوە لۆژیکی نەبوونی لۆژیکە پێش هەموو شتێک با ئەوەتان عەرز بکەم، زۆرێک لەو شتانەی باوەڕمان پێیەتی بە چاوەکانمان نایبینین و بە دەستەکانمان ناتوانین بیانگرین زۆرێک لەو شتانەی باوەڕمان بە بوونیان هەیە،
لە دەرەوەی بازنەی ئیرادە و تواناکانی ئێمەیە زۆر شتی تری وەهاش هەن کە باوەڕمان پێیانە، بەڵام لە هەموو ژیانماندا تاکە جارێکیش بە چاومان نەمانبینیون یاسای هێزی ڕاکێشانمان هەیە کەوا هەسارەکانی بەیەکەوە بەستۆتەوە لە کاتێکدا یاسای هێزی ڕاکێشان نە دەرکەوتی هەیە
نە جێکەوت بەڵام ئێمە باس لە هێزێکی ڕاکێشانی وەها دەکەین، چەشنی ئەوەی لە تاقیگە خستبێتمانە ژێر تاقیکردنەوەوە هەربۆیە دەڵێین هێزی ڕاکێشان هەیە وەک چۆن ئەمەریکامان بە چاوی خۆمان نەدیوە و باوەڕیشمان بە بوونی هەیە بە هەمان شێوە باوەڕمان بە هێزی ڕاکێشان هەیە
و قبوڵیشمان کردووە تەنەکان بە گوێرەی یاسایەک لە یەکتری
دوور دەکەونەوە، بەمە دەڵێین "دافعة" و جاران بە " عن المرکز"
ناویان دەبرد وێڕای ئەوەی ئەم یاسایەشمان بە چاوەکانمان نەدیوە، بەڵام لە هەمان کاتدا قبوڵمان کردووە هەروەها هێزی موگناتیز دەبینین و ئەوە بەدی دەکەین کە ئاسن ئاسنێکی تر ڕادەکێشێت تەنێک تەنێکی دی ڕادەکێشێت بەڵام ئەوەی لەم نێوەندەدا یەکتری ڕادەکێشێت
نازانین چییە هەندێک حساباتی تایبەت بەو بابەتە دەکەین، بۆ نمونە دەڵێین لەم تەنەیاندا فڵانکە شت هەیە و لەویاندا فیسارە شت هەیە بەڵام تەواوی ئەم قسانەمان بریتییە لە باسکردنی ئەو واقیعەی بە چاومان دەیبینین لێرەدا سەرنج لە شتێک بدەن: ئەم قسانەی دەیکەین بریتی نییە لە شیکردنەوەی
ئەو ڕووداوەی ڕوودەدات گۆی زەوی لەبەر چی تەنەکان بۆ خۆی ڕادەکێشێتەوە؟ لەبەرچی فڕۆکەکان بە ناڕەحەتی بەرەو
سەرەوە بەرز دەبنەوە؟ لەبەرچی مرۆڤەکان وەک پەڕ نافڕن بەرەو سەرەوە؟ هێزی ڕاکێشانی زەوی نابێتە شیکاری ئەم ڕووداوانە! بەڵکو گوزارشت لەو شتە دەکەین
کە لە واقیعدا دەیبینین! کە ئاوم خواردەوە تینوێتیم نامێنێت، ئاخر لەبەر چی؟ کاتێک دەڵێی:" لەبەر ئەوەی پێویستیم بە ئاو
هەبوو بۆیە خواردمەوە"، ئەمە نابێتە ڕوونکردنەوەی بابەتەکە بەڵکو بریتیە لە باسکردنی ئەو واقیعەی هەیە یان دەڵێی زۆر جار ئەزمونی ئەوەم کردووە کە ناخ گڕی تێبەردەبێت، کەمێک ئاو دەخۆمەوە هێور دەبمەوە کۆی ئەم قسانە شیکاری نین و باسکردنی
واقیعی بەردەممانە ئەمە شەڕەدەمی بێدینەکان و شێوازەکانی فریودانیانە جاران ئەم جۆرە قسانەیان بە هەڵەڕێدابردن
(مغالطة) ناودەبرد کەواتە زۆر شت هەیە کە بە چاو نایبینین و قبوڵیشمانە لەبەرچی قبوڵی دەکەین؟ چونکە لە ڕێگەی ئەقڵەوە تێهەڵکێش و لێکدانەوە بۆ ئەو شتانە دەکەین کە بە چاومان دەیبینین بۆ نمونە کاتێک تەنێک دەبینین کە تەنێکی تر
بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت لە ڕێگەی ئەقڵەوە دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کە دەبێت یاسایەک لەو نێوەندەدا هەبێت، هەتا ببێتە هۆکاری ئەو ڕاکێشانەی نێوانیان خۆ ئێمە هیچ ئەلەکترۆن نابینین و
بە هەمان شێوە نیوترۆنیش نابینین بەڵام باوڕمان بە بوونی ئەتۆم هەیە و
ئەوەشمان قبوڵ کردووە کە ئەلەکترۆنەکان بە چواردەوری ناوکی ئەتۆمدا دەخولێنەوە لەبەرچی ئەمیان قبوڵ دەکەیت و ئەویان قبوڵ ناکەیت ئەتۆم سەرمایەی هەموو ماددە و گەردەکانە تاقیگەکانی ئێستامان هەموو شتێک بە
ئەتۆمەوە دەبەستنەوە هەموو شتێک هەر بۆ ماددە دەگێڕنەوە بەڵام وێڕای تەواوی ئەم شتانەش، تەواوی کافرانی سەردەمە دێرینەکان و ئێستاش دەکەونە ناو ئەو بەهەڵەڕێدابردنەی(مغالطة) کە دەڵێن: "ئێمە هەر شتێک نەبینین باوەڕی پێناکەین"
لەم قسەیەشیاندا پێداگری دەکەن! گەر بێینە سەر بابەتێکی جیاواز کە ئەقڵە: ئەویش دارای شیکردنەوەی بابەتە زۆر گەورەکانی پەیوەندیدار بە مرۆڤایەتییەوە نییە! بەڵام ئەقڵ لە هەمان کاتدا ئامێرێکە! ئەقڵ دوای ئەوەی لە ڕێگەی چاوەوە هەندێک
زانیاری پێدەگات، دەتوانێت هەندێک یاسا لە نێوان شتەکاندا بدۆزێتەوە با بەم شێوەیە پێناسەی ئەقڵ بکەم: ئەقڵ لە ڕێگەی لێکدانەوە و تێهەڵکێشی ئەو زانیاریانەی کە هەستەکان پێیدەگەیەنن، مرۆڤ دەگەیەنێت بە حەقیقەت چاو شتێک دەبینێت
گوێکانیش شتێک دەبیستن پاشان چاو هەڵسەنگاندن بۆ ئەو شتانە دەکات
کە دەیبینێت و گوێکانیشمان هەڵسەنگاندن بۆ ئەو شتانە دەکەن
کە دەیبیستن ئەقڵ لەم نێوەندەدا وەک ناوبژیوانە و لە تێهەڵکێشی ئەم زانیاریانە دەرئەنجامێک بەدەستدەهێنێت و بە حەقیقەت دەگات هەربۆیە ئەرکی ئەقڵ لەم نێوەندەدا بەو شێوەیەیە
ئێمە چۆن بگەین بە حەقیقەتی بوونی خودا؟ لە ڕێگەی ئەو شتانەی دەیبینین، گوێکانمان دەیبیستن، ئەو شتانەی تر کە هەستەکانمان بۆمان دەگوازنەوە لێکدانەوە و شیکاری ئەم بابەتانە دەدەینە دەست ناوبژیوانێتی ئەقڵ و دەڵێین هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتانە بکە! ئیدی لە هەموو شتێکی ئەم گەردوونە کە بە چاوەکانمان دەیبینین لە ڕوانین لە مرۆڤ و لەو سیمایەی کە مرۆڤ هەیەتی
لە زمانی مرۆڤەکان و ئەو دەنگانەی دەریدەکەن لە دوای هەڵسەنگاندنی ئەو شتانەی چاوی مرۆڤ دەیبینێت و گوێکان دەیبیستن کاتێک تەواوی ئەم زانیاریانە دەگەنە دەستی ئەقڵ، ئەقڵ بەو دەرئەنجامە دەگات کە الله بەدیهێنەری تەواوی ئەم شتانەیە! با کەسی ماددەگەر هەر لەو بەهەڵەڕێدابردنە گەورەیەی خۆیدا بمێنێتەوە کە نکوڵی لەو شتانە بکات کە بە چاوی نایبینێت بەڵام بە پشتیوانی خودا لە وانەکانی داهاتووماندا
بە بەڵگەی ئەقڵی و یەکلاکەرەوە، ئەم بابەتانە ڕوون دەکەینەوە وەک ئەوەی لە وانەکانی پێشوودا عەرزم کردن،
وەها بە باشی دەزانم جارێکی تر عەرزتان بکەمەوە: من لە هەوڵی ئەوەدام لە چوارچێوەی هاوکێشەیەکی ماقول و لۆژیکی بابەتەکان باس بکەم و هێندەی بتوانم لە هەستەکانم بە دووریان بگرم ڕەنگە ئەمەش ببێتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە ئێوە بێزار بکات، بەڵام گەر بە سەبر و خۆڕاگرییەوە گوێ بگرن وەک چۆن نەفسی من ئاتاجی ئەم بابەتانەیە، هەرکەسێک وەک من هەڵگری نەفسێک بێت ئاتاجی هەمان بابەتە با ئەو حەقیقەتەشتان عەرز بکەم کە ئێمە هێندە پێچەسپاوی ئیمان لە دڵماندا دەتوانین خزمەتی دین بکەین و ئەم وانانە لە ڕوانگەی بەهێزکردنی ئیمانمانەوە گرنگییەکی زۆریان هەیە و بە باشم زانی ئەمە
دووبارە بکەمەوە... پاش کەمێک باسی ئەوە دەکەم کە چۆن هەستەکانمان هەندێک جار دەمانخەنە هەڵەوە و باسی ئەوەش دەکەم کە تەنانەت لۆژیکیش سنورێکی دیاریکراوی هەیە و ناتوانێت بڕواتە ئەودیوی خۆیەوە باس لەوەش دەکەم کە هەریەک لە هەستەکان و ئەقڵ و لۆژیکیش ئامرازن و ڕەنگە خۆیان بە تەنیا نەتوانن بگەن بە کۆی حەقیقەتەکان... کاتێک مرۆڤ ئەوە نازانێت کە کام ئامراز لە کوێدا بەکاربهێنێت و لەبەر ئەوەی ئامرازەکە لە شوێنێکدا بەکاریدەهێنێت
کە شوێنی خۆی نییە، دەکەوێتە ناو هەڵە و خۆفریودان و دواتر
لەم هەڵە و خۆفریودانەوە بۆ هەڵە و خۆفریودانێکی نوێ دەڕوات و
لە نێو هەڵەکاندا دەخولێتەوە... فەلەکناسێکی ڕوسی کاتێک بە کەشتییەکی ئاسمانی بە چواردەوری گۆی زەویدا سوڕایەوە، ئیدی نازانم سوڕاوەتەوە بە تەواوی یان نا بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ سەر زەوی گوتی:
من چاوم بە هیچ خودایەک نەکەوت! قسەیەکی نالۆژیکی و تۆقێنەری لەو شێوەیەی کرد گوتی من لە گەشتەکەمدا ئەڵڵام نەدی چەشنی ئەوەی الله کە هەموو گەردوونی لە دەستی قودرەتیدا ڕاگیر کردووە، وەک باڵۆنێک لە چواردەوری زەوی وەستابێت،
هەتا ئەم بچێت و بیبینێت هەربۆیە ئەم نکوڵیکردنەی وەک بانگەشەی ئیلحاد لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنەکانەوە بە دونیادا بڵاوکردەوە لێرەدا با سەرنجتان بۆ خاڵێکی گرنگ ڕابکێشم: الله لەبەر ئەوەی ئەڵڵایە نابینرێت
الله لەبەر ئەوەی ئەڵڵایە نابینرێت چونکە ئەو ئەڵڵایە تەواوی گەردوونی لە ژێر
دەسەڵاتی خۆیدا ڕاگرتووە ئەو گۆی زەوییەی کە ئێوە لەسەری دەژین، گەر بەراوردی بکەین لەگەڵ هەموو موڵکەکانی خودا چەشنی ژمارەی ملیاران ئەتۆم و گەردیلەکانی
لاشەی ئێوە، گۆی زەویش یەک لەسەر ملیاری موڵکەکانی
خوداش نابێت الله کەوا تەواوی گەردیلەکانی جەستەی
ئێوە و دڵەکانتان و هەموو گەردوونی لە دەستی قودرەتی خۆیدا ڕاگرتووە ناکرێت خەیاڵی ئەوە بکەین کە کورسییەکی لەلایەکی گۆی زەوی داناوە و لەسەری دانیشتووە خەیاڵێکی لەو شێوەیە سەفسەتەیەکە، تەنیا لە سەردەمی بتپەرستیدا کەوا زانست و لۆژیک نەبوو شایەنی باوەڕپێکردن بوو ئێمە دەڵێین الله بە گەورەیی و مەزنێتی خۆی،
تەواوی گەردوونی لە دەستی قودرەتیدا ڕاگرتووە کەواتە ئەم خودایە نابێت شوێنی هەبێت دووهەم : کێ بانگەشەی ئەوەی کردووە کە الله ماددەیە هەتا
تۆ بە چاوەکانت بیبینیت؟ الله بەرییە لەوەی لە ماددە پێکهاتبێت،
الله نە جەوهەرە نە عەرەز(لێکەوتە) الله جیاوازترە لە تەواوی ئەو شتانەی بە ئەقڵماندا دێت! سێهەم: توانای بینینی مرۆڤ لە گەردووندا بە ڕێژەی
شەش لەسەر هەزارە، سەرو تیشکە سوور و مۆرەکان دەبینێت مرۆڤ لە هەزار شتدا نۆسەد و نەوەد و چواریان نابینێت تۆ هەر کاتێک هەزار لەسەر هەزاری شتەکانت بینی، ئەو کاتە ئەو قسەیەت نرخێکی دەبێت کە بڵێیت
" من خودام نەبینی!" لە کاتێکدا تۆ پێنج لەسەر هەزاری شتەکان دەبینی، بانگەشەی ئەوەی خودات نەدیوە و نییە،
درۆیەکی زۆر تۆقێنەرە کەوا بەرانبەر الله کراوە ئیدی ئەم جۆرە قسانە هەرچەندێک نالۆژیکی بن و سنورەکانی لۆژیکیان بەزاندبێت، بەڵام زۆر جاری تر گوێتان لێدەبێت و دەیبیستنەوە لە وڵاتی خۆیشتاندا گوێتان لێدەبێتەوە وەک چۆن مامۆستاکان لەبەردەم خوێندکارەکاندا خۆیان گیڤ دەکردەوە، لەمەودواش هەر خۆیان گیڤ دەکەنەوە دەیانوت سەیرکەن خۆ من دەبینن!؟ تەختەڕەشەکە و کورسییەکە دەبینن،
پێنوسەکەی دەستم دەبینن!؟ خوێندکارەکانیش دەڵێن: دەیبینین لەبەرچی دەیبینن؟
چونکە ئەمانە هەن! ئەی الله دەبینن؟
نەخێر! لەبەرچی نایبینن؟
کەوایە بوونی نییە بۆیە نایبینن! دوێنێ ئەم قسانەیان بە گوێماندا دەدا و
ئەمڕۆش هەمان قسە دەکەن ئەوانەی هەتا دوێنێ گوێیان لەم قسانە دەگرت،
لە ئیستادا بوونەتە کەسانێکی ئەنارشیست ئەوانەی لە سبەینێشدا دەبنە ئەنارشیست،
هەر ئەوانەن کە لەمڕۆدا گوێ لەم قسانە دەگرن هەتا ئەو کاتەی تۆ دێیتەوە سەر خۆت و بە لۆژیکی قورئان و پێغەمبەری خودا ڕووبەڕوویان دەبیتەوە لە خوێندنگەکاندا گوێت لە زۆر قسەی نالۆژیکی
لەو شێوەیە دەبێت و لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنەکانەوە دووبارە دەکرێنەوە ئیدی تۆ بتەوێت یان نا، ئەم قسانە هەر بە گوێی خۆت و منداڵ و هاوسەرەکەتدا دەدرێن تەنیا یەک ڕێگەمان هەیە هەتا لەم لۆژیکی بێلۆژیکییە ڕزگارمان ببێت ئەویش بریتییە لەوەی ئەو بوون و تێگەشتن و زەوی و گەردوونی خودا بە لوتفی خۆی پێیبەخشیوین، وەک لاپەڕەکانی کتێبێک بخوێنینەوە و هەڵیبدەینەوە لەگەڵ هەر خوێندنەوە و هەڵدانەوەیەکی لاپەڕەکاندا چاومان بە شاکارەکانی الله بکەوێت لە ڕێگەی ناوبژێتیکردنی لۆژیکەوە بگەین بەو دەرئەنجامەی کە بڵێین: الله بوونی هەیە دەبێت ئەمە وەک یەکەم ئەرک و یاسا و ڕێسای ناو خێزانەکانی خۆمان پەیڕەو بکەین تێگەیاندنی ئەمە لە ماڵ و منداڵ و هاوسەرەکانمان
بە ئەرکی سەرشانمان بزانین پاشان وەک هەنگ خۆمان ئاوێتەی گەلەکەمان بکەین، هەتا بتوانین هەنگوینی ئەم حەقیقەتە بە هەموو دڵەکان بگەیەنین ئەو هۆکارانەی مرۆڤ دەبەنە سەر کوفر،
بە زانست و فکر و ئەقڵ و لۆژیک ئەژمار ناکرێن کوفر لەسەر بناغەیەکی نالۆژیکی هەڵچنراوە کوفر لەسەر بناغەیەکی نازانستی هەڵچنراوە تەنانەت گەر لە زانکۆکانیش وەک وانە بخوێنرێن! کوفر لەسەر بناغەکانی نەزانی و بێئەقڵی هەڵچنراوە! لەم خاڵەوە دەمەوێت شتێک بڵێم کە لە وانەکانی تریشدا باسم لێوە کردوون: چەند هۆکارێک هەن کە پاڵ بە مرۆڤەکانەوە
دەنێن بۆ بێباوەڕی، لێرەدا بە چاکی دەزانم باسێک لەو هۆکارانە بکەم: یەکەم هۆکاری کوفر بریتییە لە جەهل و نەزانین یەکەم هۆکار کە وەهای کردووە ئومەتێکی ٥٠٠ ملیۆن کەسی لە الله دوور بکەوێتەوە بریتیە لە نەزانی ئەم ئومەتە قورئانەکەی خۆی نازانێت
هەروەها ئەوە نازانێت کە چی شتێک باسی الله دەکات ئەم ئومەتە لە هەمان کاتدا نازانێت
پێغەمبەرایەتیش چییە پێغەمبەرەکەی وەک فڵان و فیساری شۆڕشگێڕ و کودەتاچی دەبینێت ئەوەی کۆمەڵگاکانی ئێمەی گومڕاکردووە و بەشێوەی ڕێژەییش خستوویەتە ناو کوفرەوە بریتییە لە نەزانی هەروەها ئەوەی کەسێکیش بردۆتە ناو کوفرەوە
هەر نەزانییە لە کۆتایی ئەم باسەدا ئەوەش ڕوون دەکەمەوە کە ئەمەش چ جۆرێکی نەزانییە قورئان سەبارەت بەو جۆرە کەسانە دەفەرموێت: وَمِنَ النَّاسِ مَن يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَابٍ مُّنِيرٍ واتە هەندێک لە مرۆڤەکان کە قسە و مشتومڕی دیالیکتیکی دەکەن، بناغەی ئەم کارەیان لەسەر جەهل و نەزانی داناوە و هیچ زانستێکیان پێ نییە! يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ
مشتومڕ لەسەر الله دەکات و هیچ زانستێکی پێ نییە هەروەها هیدایەتیشی پێ نییە لە ڕێگەی کۆمەڵە بنەمایەکەوە بەو دەرئەنجامە نەگەشتووە کە مشتومڕی لەسەر دەکات واتە لە ڕێگەی پێشەکییە لۆژیکیەکانەوە بەو ئەنجامە نەگەشتووە کە پێداگری لەسەر دەکات سەرنج بدەن کە ئەوەی لەمڕۆدا دەیانەوێت بیکەن بە بنەمای زانستی تەنیا گریمانە و پێشگریمانەکانە! کاتێک شوێنی هات باس لە هەریەک لەو
بابەتانە دەکەم: بۆ نمونە دەڵێن مرۆڤ کاتی خۆی لە تاکخانەیەکی کەنار ئاو هاتۆتە نێو بوونەوە دواتر ئەم زیندەوەرە تاکخانەیە بووە بە کرم کێ ئەمەی دیوە کە بەو شێوەیەیە؟ لەسەر بنەمای کام یاسای زانستی ئەم قسەیە دەکەیت؟ دواتر ئەم کرمە بووە بە کیسەڵ! پاشان ئەویش گۆڕاوە بە فڵان و فیسار هەتا لە کۆتاییدا ئەم بوونەوەرەی لێ دروست بوو
کە بە مرۆڤ ناوی دەبرێت! دەی قسەگەلێکی نالۆژیکی لەو شێوەیە
جیگەی قبوڵ نییە بوونەوەرێکی ڕازئامێزی سەرسوڕهێنەری وەک مرۆڤ، گەر پەیدابوونی بۆ کۆمەڵە بنەمایەکی لۆژیکی نەگێڕینەوە، ناتوانین حەقی خۆی پێبدەین مرۆڤ بوونەوەرێک نییە بە گریمانە و "گوایە و موایە" باسی لێوە بکەیت کەس ئەوە قبوڵ ناکات کە مرۆڤ
" لە پڕێ بووبێ بە کوڕێ!" گەر بە زمانی عەوام گوزارشتی لێبکەم،
عەوامترینی مرۆڤەکانیش ئەمە قبوڵ ناکەن چونکە پەیدابوونی مرۆڤ دەبێت کۆمەڵە یاسا و ڕێسایەکی تایبەت بە خۆی هەبێت تەنیا ئەو کاتەی تەزووی کارەبات بۆ سەر بنەماکانی خۆی گێڕایەوە دەتوانیت باسی لێوە بکەیت بە داخەوە ئەوەی لە ئێستای زانکۆ و ناوەندەکانی وەک زانستی پۆزتیڤیزمی دەخوێنرێت زیاتر پشتی بەم جۆرە لە گریمانە و پێشگریمانە بەستووە زۆر جاریش دەڵێن :" نابێت لەمە زیاتر بیر بکەیتەوە چونکە دەچێتە سنوری مێتافیزیک و فەلسەفەوە!" واتە خۆیشی دەزانێت دەدۆڕێت، دەیەوێت بچێتە دەرەوەی مەیدانی زۆرانبازی
هەتا بە دۆڕاو ئەژمار نەکرێت هەرچیەکی پێ وەڵام نەدرایەوە، یەکسەر بەرگی فەلسەفە و لاهوتیەت و مێتافیزیکی بە بەردا دەکات هەربۆیە تۆخترین جۆری جەهالەت ئەوەیانە کە بە نەزانینی سێجا ناو دەبرێت یەکەم نازانێت، دووهەم ئەوەش نازانێت کە نازانێت، سێهەم خۆیشی بە زانا دەزانێت! دەی ئەم جۆرە نەزانینە بە شێوە سێجاکەی نەزانین یەکەم پلەیە
نەزانینی ئەوەی نازانیت پلەی دووهەمی نەزانینە خۆ بە زانا ئەژمار کردن سێهەم پلەی جەهالەتە یەکەمیان بە نەزانینی سادە ناو دەبرێت
دووهەمیان بە نەزانینی دووجا ناو دەبرێت سێهەمیشیان بە نەزانینی سێجا ئەژمار دەکرێت لە کاتێکدا الله گەردوونی بە تەقینەوە جیاوازەکان هێناوەتە لەرزە، چاوداخستن لەمانە بێگومان نەزانییە کاتێک توندڕەوانە بەرانبەر کوفر قسە دەکەم،
داوای لێبوردنتان لێدەکەم چونکە خودی کوفر بەو ڕادەیە سوک و ڕسوایە وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ لَوْلَا يُكَلِّمُنَا اللَّهُ أَوْ تَأْتِينَا آيَةٌ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّثْلَ قَوْلِهِمْ ۘ تَشَابَهَتْ قُلُوبُهُمْ ۗ قَدْ بَيَّنَّا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ کەسانێکی نەزان دەڵێن باشە بۆ الله خۆی قسەمان لەگەڵدا ناکات؟ مادام قسە لەگەڵ پێغەمبەران دەکات،
ئەی بۆ قسە لەگەڵ ئێمە ناکات؟! دەی با قسە لەگەڵ ئێمەش بکات و باوەڕی پێبکەین ئەمە قسەی نەزانەکانی ڕابردوو بووە، لە هەمان کاتدا نەزانەکانی ئەمڕۆش هەمان شت دەڵینەوە یاخود دەڵێن: ئەی باشە بۆ بەڵگەیەکمان سەبارەت بە بوونی خودا بۆ بۆنایەت؟ بۆ نمونە ئاسمانەکان بەسەر سەماندا بڕوخێن
یان زەوی بەرەو سەرەوە بەرز ببێتەوە زەوی شەقار شەقار و پارچە پارچە ببێت
مانگ پارچە پارچە ببێت و ئاوی لێهەڵقوڵێت واتە ڕوانی درەختێک و پەیدابوونی میوە لێیەوە دروستبوونی میوەیەکی خۆش و شیرین بەسەر
دارێکی وشک و برنگەوە یان ئەوەی لە تۆوێکی بچوک درەختێکی گەورە پەیدا دەبێت و مێژووی ژیانی لە خۆیدا هەڵدەگرێت یان ئەوەی باران بە گوێرەی بڕێکی دیاریکراو دەبارێت و پەیدابوونی لە هەڵمی دەریاکانەوە لە کاتێکدا تەواوی ئەمانە موعجیزەن ئەو هێشتا بە دوای موعجیزەدا دەگەڕێت! لە کاتێکدا سیمای خۆی ئایەت و موعجیزەیە و خودی بوون بە هەمان شێوە موعجیزەیە بەڵام ئەو هێشتا بە دوای موعجیزەدا دەگەڕێت وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ لَوْلَا يُكَلِّمُنَا اللَّهُ أَوْ تَأْتِينَا آيَةٌ ۗ واتە دەڵێن یان ئەوەتا الله خۆی قسەمان لەگەڵدا بکات یاخود بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەمان بۆ بنێرێت كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم دەی خۆ کافرەکانی سەدەی بیستەمیش هەمان
شتیان گووت، کافرەکانی سەدەکانی پێشووتریش هەمان
قسەیان کردەوە مِّثْلَ قَوْلِهِمْ ۘ
دەقاودەق هەمان قسەکانی ئەوانیان کردەوە تَشَابَهَتْ قُلُوبُهُمْ ۗ
وای دڵەکانیان چەندێک بە یەکتر دەچێت! کاتێک دەستم بەم بابەتە کرد تکام لێکردن کە
سەرنج لە خاڵیک بدەن ئەمە بابەتە پەیوەندی بە شەخسەکانەوە نییە کوفر بچێتە دڵی هەرکەسێکەوە هەمان شتمان
بۆ دەڕێسێتەوە ئایەتەکە دەفەرموێت دڵەکانیان لە یەک دەچن نافەرموێت زمانیان لەیەک دەچێت! یاخود نافەرموێت فکرەکانیان وەکو یەکن بەڵکو دەفەرموێت وای دڵەکانیان چەندە لە
یەکتری دەچن! وای دڵەکانی ئەپیکۆر و دیموکلیس و مارکس
چەندە لەیەکتری دەچن قدْ بَيَّنَّا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ (118) خۆ گەر ئەمە بە مێژووی دەروونناسی ناو ببەین
لە شوێنی خۆیدایە هەربۆیە دەفەرموێت الله ئایەتەکانی بەم شێوە ڕوون و ئاشکرایە پێشکەشی ئێمە دەکات دەیەوێت لە نێوان ئەو ڕۆژگارە و ئێستاماندا جۆرێک
لە پەیوەندی بدۆزینەوە ئەوەمان بیر دەخاتەوە کە کوفر هەموو کاتێک لە یەک کانگاوە سەرچاوەی گرتووە کوفر بناغەیەکی زۆر گەورەتر لە خۆی هەیە کە
ئەویش بریتییە لە جەهل و نەزانی دەسا الله ئومەتی محمد لەم سیفاتی جەهلە
ڕزگار بکات کە ڕووی مرۆڤ ڕەش دەکات بە مەعریفەتی بێخەوشی خۆیمان بگەیەنێت لێرەدا لەبەر یەک شت زۆر پێداگریم لەم بابەتە کرد: هەندێک لە موسوڵمانان لە بەرانبەر ئاستی زانست و زانیاری کەسانی بێئیمان خۆیان بە بچوک دەبینن دەڵێن چۆن ئەمانە وێڕای ئەو هەموو خونێدنەوە و زانیارییەی هەیانە دەشێت بە هەڵەدا بچن چۆن دەگونجێت فریو بخۆن؟ بەڵام هەر کەسێک لەبناغەوە دەست بەم بیرکردنەوەی لەم بابەتە نەکات توشی فریوخواردن دەبێت با لێرەدا سەرنجتان بۆ بابەتێکی تر ڕابکێشم بیر لەم کارەبایە بکەنەوە کە چۆن لە بەنداوێک یاخود لە وێستگەیەکی کارەباییەوە بەرهەمهێنراوە بیر لەوە بکەنەوە کە چۆن بە سووتاندنی بەنزین یاخود بە هێزی ئاو هاتۆتە بەرهەم گەر کەسێک ئەمە نەزانێت و هەوڵی ئەوە بدات لە گڵۆپ و وایەرەکانی ئەم ژوورەوە بە ڕاستی پەیدابوونی کارەبا بگات ئەوا توشی گومانی زۆر هەڵە دەبێت ئەم کەسە ناتوانێت بە دروستی چۆنیەتی پەیدابوونی کارەبامان بۆ ڕوون بکاتەوە لە کاتێکدا باسی پەیدابوونی کارەبامان بۆ دەکات، هەردەم جێگەی پێکەنین دەبێت تەنانەت گەر ئەم کەسە پیاوێکی زاناش بێت،
دیسان جێگەی پێکەنین دەبێت گەر بناغەیەکی پتەو بۆ ئەم بابەتە نەدۆزینەوە،
ئەوا ناتوانین گوزارشت لە بابەتەکە بکەین بۆ نمونە دەڵێیت کارەبا بە هۆی بەیەکەوە بەستنی هێڵەکانەوە پەیدا بووە، دەی هێڵەکان بەیەکەوە ببەستەوە بزانە ڕوناکی
پەیدا دەبێت! بێگومان کارەبا بەو شێوەیە پەیدا نابێت چونکە ئەم بابەتە پێویستی بە بناغەسازییە و
داخوازی بناغەیەکی زۆر تۆکمەش دەکات هەربۆیە کوفر بە جەهالەت ناو دەبەین قورئانیش کاتێک باسی ئەم کوفرەمان بۆ دەکات، سەرنجمان بۆ خاڵێکی گرنگ ڕادەکێشێت: يَعْلَمُونَ ظَاهِرًا مِّنَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ
الْآخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ ئەوان تەنیا شتانێکی ڕووکەش دەزانن کەوا لە ئاسۆیاندا خۆی بە دەردەخات! بەڵام بێئاگان لە ئاخیرەت واتە ئەو شت نازانن کە دواتر بەسەریاندا دێت ئەوان چەشنی زیندەرەوەر چوار پێیەکان تەنیا ئەو
شتانە دەزانن کەوا لەبەردەم و چاویانە! تەنیا دیمەنی ئەو چوارگۆشەیە دەبینێت کەوا لەبەردەمیدایە، بەڵام ئەوە نابینێت کە چوارگۆشەکە
چەندین شتی لە پشتەوەیە دواتر ناتوانێت هەریەک لەمانە تێهەڵکێش بکات و بڵێن: هەریەک لەمانە بە فڵان واتا دێن يَعْلَمُونَ ظَاهِرًا مِّنَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ
الْآخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ وَكَأَيِّن مِّنْ آيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا
وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ زۆر ئایەت لە ئاسمان و زەویدا هەن کە ئەوان وێڕای بەدیکردنیان پشتی تێهەڵدەکەن و نادیدەیان دەگرن! هەموو شتێک گوزارشت لە الله و
محمد رسول الله دەکات، بەڵام ئەوان لەبەر مەستی چاوەکانیان ناتوانن
بیانبینن و لێیان تێبگەن دەی ئەو شتەی بە جەهالەت ناوی دەبەین هەر ئەمەیە یەکێکی تر لەو هۆکارانەی کە مرۆڤەکان بەرەو کوفر پەلکێش دەکات بریتییە لە هەوا و هەوەس هەروەها ئەو لادانەی بە هۆی ئارەزووەکانمانەوە دروست دەبن ئەویش بریتییە لەوەی حەز و ئارەزووەکان
بەسەر مرۆڤدا زاڵ ببن بریتییە لەوەی خۆپەرستی و وڕک و ئارەزووەکان چواردەوری مرۆڤ بتەنن مرۆڤ ئارەزووی هەبوونی منداڵ، خێزان،
ماڵ و خانوو دەکات مرۆڤ لە ڕێگەی ئەم حەز و ئارەزووانەوە وەک
پەیکەرە و تیمسالی حەز و ئارەزووی لێدێت دواتر بە هۆی تێنەپەڕاندنی ئەم ئارەزووانە لە نیوەی ڕێگە پەکی دەکەوێت و بە الله ناگات هەوا و ئارەزوو مرۆڤ دەخنکێنێت: كَلاَّ بَلْ تُحِبُّونَ الْعاجِلَةَ (20) وَتَذَرُونَ الْآخِرَةَ (21 قورئان دەفەرموێت: نا نەخێر، ئێوە هەردەم چێژە پێشەکییەکانتان بەلاوە خۆشترە و ئاخیرەتیش فەرامۆش دەکەن أَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَٰهَهُ هَوَاهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلًا (43) مەگەر کەسانێک نابینن کەوا هەوا و هەوەسیان کردۆتە خوای خۆیان؟ بوونەتە بەندەی حەزەکانیان و بێوچان بە دوای حەزەکانیدا ڕادەکات بێوچان خەریکی پەلەقاژەیە بە دوای حەزەکانیدا دەی مرۆڤێکی لەم شێوەیە توانای ئەوەی نییە
سەری هەڵببڕێت و سەیری سیمای گەردوون بکات کەوا زەردەخەنەی
بۆ دەکات کەسێکی وەها ناتوانێت بۆ ناخی خۆی بگەڕێتەوە
هەتا الله ببینێت ناتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ ڕووداوەکان بکات هەتا
لە ڕێگەیانەوە الله ببینێت چونکە ئەو هەردەم شەڕی ئەو شتە دەکات کەوا دەیەوێت هاوردەی گەدەی بکات ئەو هەردەم شەڕی ئەو شتە دەکات کەوا دڵی پێداوە ئەو هەردەم شەڕی ئەو شتانە دەکات کەوا سوودێکیان بۆی دەبێت بەڵێ، هەوا و هەوەس یەکێکن لە گەورەترینی ئەو هۆکارانەی مرۆڤ توشی بەلاڕێدابردن دەکەن قورئانی کەریم دەفەرموێت:
شَغَلَتْنَا أَمْوَالُنَا وَأَهْلُونَا واتە ماڵ و منداڵمان مەشغوڵیان کردین!
وەهایان لێکردین کە حەق و حەقیقەت نەبینین گەر بابەتەکە بگشتێنین دەیانەوێت بڵێن:
ئەڵڵایان لەبیری ئێمە بردەوە! بەم شێوەیە ئەوە دەبینین کەهەوا و هەوەس
مرۆڤ توشی لادان دەکەن دیسان قورئانی کەریم دەفەرموێت: زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ۗ ذَٰلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَاللَّهُ عِندَهُ حُسْنُ الْمَآبِ ژیانی دونیا پڕ باقوبریق دێتە بەرچاوی مرۆڤ
ژن و ماڵومنداڵ، سەروەت و سامانی بەلێشاو ئەسپ و سوارییەکان، بە واتای ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلە گرانبەهاکان، ڤیلا و ئەپارتمانەکان لوکس و باقوبریقی دونیایی تەواوی ئەم شتانە مرۆڤەکان سەراسیمە دەکەن و
لە نێو خۆیاندا دەیانخنکێنن لە بەرانبەر ئەم جوانی و کەشخەییەدا دەخنکێن و توانای بینینی حەقیقەت لەدەستدەدەن بەڵێ، ئەمە هەوا و هەوەسە ئەمە ئەو هەوا و هەوەسەیە کە مرۆڤەکان
بوونەتە بەندەی ئەم هەوا و هەوەسەیە کە ئەقڵی لەسەری مرۆڤەکان هەڵگرتووە و لە الله دووریخستوونەتەوە سەرئەنجامی ئەمەش توشی بەلاڕێداچوونێکی
تۆقێنەر بوون پاشان گەر هەزار بەڵگەشی لەسەر بوونی الله
بۆ بهێنیتەوە، لەبەر ئەوەی لەم خاڵەوە توشی لادان بووە،
هەرگیز ناتوانیت حەقیقەت بە دڵەکانیان بگەیەنیت ئەوانیش چەشنی فیرعەون دەڵێن: وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَا هَامَانُ ابْنِ لِي صَرْحًا لَّعَلِّي أَبْلُغُ الْأَسْبَابَ (36) أَسْبَابَ السَّمَاوَاتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُ كَاذِبًا ئیدی لە ڕێگەی شتانێکەوە کەوا ئەقڵ ڕێی تێنابات، هەوڵی فریودانی خۆیان دەدەن فیرعەونیش چەشنی یوری گاگارین دەڵێت: هامان شورایەکی بەرزم بۆ بکە هەتا بچمە ئاسمان و بزانم الله لە چواردەوری زەوی بوونی هەیە! من وەها گومان دەبەم موسا درۆ دەکات و
دەیەوێت فریوی من بدات فیرعەون بەم شێوەیە باس لە الله و بەلاڕێداچوونی خۆی دەکات مرۆڤەکانی ئەمڕۆش لە هەمان خاڵەوە
لە بوون دەڕوانن و بە هۆی هەوا و هەوەسەوە بەلاڕێداچوون و
زۆر گوناحیان ئەنجامداوە هەربۆیە زۆریان بەلاوە سەختە کە بۆ لای
خودا بگەڕێنەوە وازیان لە زۆرێک لە فەرزەکان هێناوە و چەندین لەکە لەسەر دڵەکانیان دروست بووە هەربۆیە زۆر سەختە بەلایانەوە کە بۆ لای الله بگەڕێنەوە هەربۆیە لە ڕێگەی چەند ئاڕگومێنتێکی پوچەوە،
توشی لادان دەبێت و لە دژی الله دەوەستێتەوە بەلاڕێداچوونەکەی سەرئەنجامی هەوا و هەوەسەکەیەتی و بە بۆنەی دۆڕان بە هەوا و هەوەسەوە مرۆڤایەتی بەم ڕۆژگارەی ئێستای گەشتووە دەسا جەنابی حەق ئێمەش بپارێزێت لەوەی
بە هەوا و هەوەسمان بدۆڕێین دەشێت زۆر شتی تر سەبارەت بەم بابەتە بڵێین،
بەڵام دەمەوێت بچمە سەر بابەتەکانی تر جەنابی حەقیش دارای ئەوەیە بە قسەگەلێکی کەم، گەر ئیخلاس و ڕاستگۆییان لەگەڵدا بێت،
کاریگەرییەکی گەورە دروست بکات یەکێکی تر لەو هۆکارانەی مرۆڤەکان پەلکێشی کوفر دەکات، خۆبەزلزانین و عینادییە زۆر مرۆڤ هەبوون بە هۆی ئەوەی خۆبەزلزانانە و بێباکانە مامەڵەیان کردووە، سەرئەنجام خۆیان لە چاڵە دۆزەخییەکانی
کوفردا بینیوەتەوە خۆبەگەورەزانین بەرگ و دروشمی جەنابی حەقە
هەربۆیە لە حەدیسێکی قودسیدا دەفەرموێت: الكبرياء ردائي ، والعظمة إزاري ، فمن نازعني واحداً منهما قذفته في النار واتە دەفەرموێت مەزنێتی سیفات و دروشمی منە! هەرکەسێکی تر خۆی بە گەورە بزانێت، بە پێچەوانەی ڕێگەی ڕۆشتنەوە ملی ڕێگەی گرتووە و ڕێگەیەکی هەڵەی گرتووە شەیتانیش بە هۆی گرتنەبەری ئەم ڕێگە پێچەوانەیە
لە ڕەحمەتی ئیلاهی بێبەش بوو، قورئانیش دەفەرموێت:
ابَىٰ وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ... واتە شەیتان ملهوڕی کرد و ئادەمی بە سووک
تەماشا کرد و خۆیشی بە گەورەتر لەو زانی و استکبر و کان من الکفرین! یەکەم جار خۆی بە گەورە زانی، ئەی دواتر چی ڕوویدا؟ دواتر پەلکێشی ناو کوفر بوو چووە ناو ڕیزی کافرانەوە هەربۆیە کیبر و خۆبەگەورەزانین یەکێکە لەو هۆکارانەی مرۆڤ فڕێ دەداتە ناو کوفرەوە دیسان قورئان فەرمانمان پێدەکات وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْنَا الْمَلَائِكَةُ أَوْ نَرَىٰ رَبَّنَا ۗ لَقَدِ اسْتَكْبَرُوا فِي أَنفُسِهِمْ وَعَتَوْا عُتُوًّا كَبِيرًا واتە ئەوانەی خوازیاری ئەوە نین کە
بۆ لای الله بگەڕێنەوە ئەوانەی بیر لەوە ناکەنەوە کەوا لەسەر کارە چاک و خراپەکانیان توشی لێپرسینەوە دەبن ئەوانەی ژیان، بە دونیا تێگەشتوون! ئەوانەی لە دونیادا بە هەوەسی خۆیان ژیان
بەسەر دەبەن! ئەوانەی خەریکی کیبر و خۆگیڤکردنەوەن! دەڵێن باشە خودا بۆ فریشتەیەکمان بۆ نانێرێت، ئەگەرنا لەبەرچی لەناو عەرەبەکانەوە پێغەمبەرێکی
بۆ ئێمە ڕەوانە کردووە!؟ لەبەرچی یەتیمەکەی ئەبوتاڵیبی وەک پێغەمبەر
ڕەوانە کردووە لەبەرچی مرۆڤێکی بێدایک و باوکی بەسەر
ئێمەدا پێشخستووە باشە بۆ فریشتەیەکی ڕەوانە نەکرد هەتا فەرمانەکانی خۆیمان پێبگەیەنێت! سەیری کیبر بکەن کە چۆن قسەگەلێک بە
مرۆڤ دەکات! لەوە بڕوانن کە چۆن لە نوری محمدی بێبەشی دەکات! لەوە بڕوانن کە چۆن لە نوری محمدی بێبەشی دەکات کە ڕەنگدانەوەی نوری خودایە لەسەر زەوی یاخود هیچ نەبێت پەروەردگارمان بە
چاوی خۆمان بدیایە! دیسان شوێنی خۆیەتی بڵێین:
وای دڵەکانیان چەندە لەیەکتری دەچێت! دەی با پەروەردگاری خۆمان بە ڕوون و ئاشکرا بدیایە واتە دەڵین مادام الله نابینین ئیدی چۆن
باوەڕی پێبکەین لَقَدِ اسْتَكْبَرُوا فِي أَنفُسِهِمْ واتە لە دڵی خۆیاندا خۆیان بە کەسانێکی زۆر گەورە و مەزن هاتە پێش چاو و پۆزیان بە خۆیانەوە لێدا وَعَتَوْا عُتُوًّا كَبِيرًا دواتر توشی هاربوونێکی سەرسوڕهێنەر و سەرکەشی و بە بچوکزانینی مرۆڤەکانی تر بوون وەها دیارە نەخۆشی خۆبەگەورەزانین، سەرئەنجام مرۆڤ بەرەو ئەو مەرگە دەبات
کە ناوی کوفرمان لێناوە! کوفر لە ژیانی مرۆڤدا هاوتای مەرگە! مردنی لەتائیف و لایەنە نیانیەکانی مرۆڤ کە جێدەرکەوتی ڕازی "احسن التقویم" بوونە لەمپەر لەبەردەم ئەوەی مرۆڤ بچێتە بەهەشت یان ئەوەی دەبێتە لەمپەر لەبەردەم ئەوەی
مرۆڤ الله ببینێت! هەربۆیە زۆر بە ئاسانی دەتوانین کوفر بە مەرگ
ناو ببەین! ئەو نەخۆشییەی ئەم مەرگەی لێدەکەوێتەوە کیبر
یان خۆبەگەورەزانینە، الله هەموومان لەو نەخۆشییە بپارێزێت! زۆر کەس هەبوون پۆزیان بە ئاستی زانست و
زانیاریی خۆیانەوە لێدەدا، هەربۆیە سازشیان نەکرد بۆ ئەوەی خاکەڕایانە لەسەر مێزی وانەگووتنەوەی ئەو دابنیشن و چەند شتێکی لێوە فێر ببن لەبەر ئەوەی فێربوونی شتانێکیان لە تەرجومانی گەردوونەوە ڕەتکردەوە لەبەر ئەوەی گوێیان بۆ قورئان ڕانەگرت کە تەرجومانی هەموو گەردوونە! توشی گومڕایی بوون لەبەر ئەوەی خۆیان بە گەورەزانی و وەهایان زانی خۆیان دەتوانن لە هەموو شتێک تێبگەن و چارەسەری بکەن سەرئەنجام خۆیان لە نوری محمدی بێبەش کرد جگە کیبر نەخۆشییەکی تریشمان هەیە کە مرۆڤ بەرەو کوفر دەبات، ئەویش بریتییە لە عینادی لە پێشەوە هەردووکیانم بە یەک هۆکار ئەژمار کرد
و بە "کیبر و عیناد" ناوزەندم کردن گەر لە مرۆڤێکدا عینادی هەبوو،
زۆر سەختە ئەو کەسە ئیمان بهێنێت گەر لە پێشگریمانەکانی خۆیدا ڕۆچووبێت و هەندێک حوکمی یەکلاکەرەوەی لە مێشکیدا دروست کردبێت ئەوا گوێی بە ڕووی هەموو حەقیقەتێکدا دادەخات
کە تۆ بۆی باس دەکەیت تەنانەت گەر لە ڕووی لۆژیکیشەوە قبوڵی بکات، بە دوای دەرچەیەکدا دەگەڕێت کەوا ڕەتیان بداتەوە لە هەموو سەردەمەکاندا هەمان شت ڕوویداوە:
وَقَالُوا لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفْجُرَ لَنَا مِنَ الْأَرْضِ يَنبُوعًا واتە هەرگیز باوەڕت پیناهێنین هەتا کانیاوگەلێکمان
لە ژێر زەوییەوە بۆ هەڵنەقوڵێنیت یان دەیانوت گەر باخوباخاتگەلێکمان بۆ دروست نەکەیت کە پڕی خورما و ترێ بن و جۆگەلە ئاویش بە نێوانیاندا بڕوات ئەوا باوەڕت پێناهێنین ئەمانە قسەی کافرگەلێکی پەتی بوون و دواتر
گوێ لە قسەی یەهودیەکان بگرن: إِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَىٰ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ نَرَى اللَّهَ جَهْرَةً سەردەمانێکیش یەهودیەکان گووتیان ئەی موسا ئێمە باوەڕ بە تۆ ناکەین هەتا خودا بە ئاشکرا نەبینین ئەمەش جۆرێک لە عینادی بوو وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَنْ نَصْبِرَ عَلَى طَعَامٍ وَاحِدٍ فَادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنْبِتُ الأَرْضُ مِنْ بَقْلِهَا وَقِثَّائِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا سەردەمانێک وتیان ئێمە بێزاربووین لەو خواردنانەی هەموو ڕۆژێک دەیانخۆین، چیدی ڕازی نابین بەوەی سەبریان لەسەر بگرین دوعامان بۆ بکە خودا پیاز و سیر و نیسکمان
بۆ بڕوێنێت لە بناغەی تەواوی ئەم داواکاریەکانیاندا عینادی هەبوو پێداگرییان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئیمان نەهێنن هەربۆیە ڕێگەیەک بۆ باسکردنی ئیمان لای ئەم
جۆرە کەسانە نادۆزیتەوە گەر باسیشی بکەیت پێشوازی لێناکەن و دڵێکی بێگەردیان نییە هەتا حەقیقەتەکان ڕەنگدانەوەیان لە نێویدا هەبێت دەسا جەنابی حەق لە عینادیش بمانپارێزێت یەکێکی تر لە نەخۆشییەکانی دڵ کەوا دەستپێکی ڕۆشتنە بەرەو کوفر دەستدرێژیکردنە سەر مافی کەسانی ترە کە ئێمە
بە زوڵم ناوی دەبەین هەر مرۆڤێک کەوا زوڵمی کردبێتە دروشمی خۆی، گەر ئەمڕۆش نەبێت سبەینێ هەر دەبێت لە ئیمان و نوری ئیمان بێبەش ببێت ئەو مرۆڤەی سنوری خۆی دەبەزێنێت و دەستدرێژی
لە مافی خەڵک و خوا دەکات گەر ئەمڕۆش نەبێت لە سبەینێدا لە ئیمان و
نوری ئیمان خۆی بێبەش دەکات گەر لەمڕۆشدا ئەمە ڕوونەدات لە سبەینێدا هەر گیرۆدەی زوڵمەکەی خۆی دەبێت ئاماژەم بە جەنابی حەق و خەڵک پێکەوە کرد هەرکەسێک ڕەچاوی حەق و مافی خەڵکی نەکات و دەستدرێژی لە سنورەکانیان بکات جەنابی حەق وردە وردە بەرەو کوفر پاڵیان پێوە دەنێت و لە کۆتاییدا خۆیان لە نێو کوفردا دەبیننەوە إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَظَلَمُوا لَمْ يَكُنِ اللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلا لِيَهْدِيَهُمْ طَرِيقًا (168) إِلا طَرِيقَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا گەر لە قورئانی کەریمدا سێ ئایەتمان هەبێت سەبارەت بەوەی کافرەکان بە ئەبەدی لە دۆزەخدا دەمێننەوە، یەکێک لەو ئایەتانە ئەمەیانە دەفەرموێت کوفریان کرد و دواتر زوڵمیان کرد، دەستدرێژییان کرد و هەرچی حەقە نادیدەیان گرت لَمْ يَكُنِ اللَّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ ئەم جۆرە کەسانە شایەنی ئەوە نین کە خودا لێیان خۆش ببێت زوڵم جینایەتێکی وەها گەورەیە مافی لێخۆشبوون لە ئەنجامدەرانی دەستێنێتەوە وَلا لِيَهْدِيَهُمْ طَرِيقًا (168) هەروەها الله هیدایەتی ئەو جۆرە کەسانەش نادات
بۆ ڕێگەی ڕاست إِلا طَرِيقَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا تەنیا ڕێنوێنییان بۆ یەک ڕێگە دەکات کە ئەویش دۆزەخە اعملوا فکل میسر لما خلق له واتە کرداری خۆتان بخەنە ڕوو هەموو کەس بە
شوێنی شایستەی خۆی دەگات گەر کەسێک زوڵم بکات ئەوە ڕێگەی دۆزەخی
گرتۆتە بەر یان گەر کیبری هەبێت، ئەوا ڕێگەی دۆزەخی گرتۆتە بەر خۆ گەر دیلی هەوا و هەوەسی بێت ئەوا
ڕێگەی دۆزەخی گرتۆتە بەر خۆ گەر لە نێو غەفڵەت و بێئاگاییدا بێت ئەوا
ڕێگەی دۆزەخی گرتۆتە بەر گەر ڕێگەی جەهالەتیشی گرتبێتە بەر ئەوا دیسان رێگەی دۆزەخی گرتۆتە بەر هەرکەسێک سەرئەنجام بە کوێ بگات، لە سەرەتاوە بە گوێرەی یاسا و ڕێساکانی ئەو
ڕێگەیە ملی ڕێگەی گرتووە کاتێک قورئان باسی دەستدرێژیەکانی نەوەکانی ئیسرائیلمان بۆ دەکات دەفەرموێت: داوای شتی زۆر گەورەتریان لە حەزرەتی موسا کرد بە حەزرەتی موسایان فەرموو تۆ ئەڵڵامان پێ پیشان بدە هەتا باوەڕی پێبکەین! فَقَالُوا أَرِنَا اللَّهَ جَهْرَةً فَأَخَذَتْهُمُ الصَّاعِقَةُ بِظُلْمِهِمْ ۚ پاشان هەورە بروسکەی بەڵا و موسیبەتگەلێکی وەها گەورە لێیدان کە زوڵمی خۆیان هۆکارەکەی بوو! هەربۆیە زوڵم بە یەکێک لە هۆکارەکانی چوون
بەرەو کوفر ئەژمار دەکەین گەر دەوڵەت زوڵم لە گەلەکەی بکات
گەر ئەندامانی حوکمەت زوڵم لە خەڵکی خۆیان بکەن گەر سەرۆکی دەوڵەت زوڵم لە گەلەکەی خۆی بکات
گەر خەڵکیش لە نێو خۆیاندا زوڵم لە یەکتری بکەن گەر گەلێک زوڵم لە نەوەکانی خۆیان بکەن گەر گەورەکان زوڵم لە ماڵ و منداڵی خۆیان بکەن و ڕەچاوی مافەکانیان نەکەن ئەوا هەورەبروسکەگەلێک چاوەڕێیە لەسەری
ئەو گەلە بدات! ئەوا بەڵا و موسیبەتگەلێک ئامادەیە
بەو گەلەدا بتەقێتەوە گەلێکی وەها الله بەرەو کوفریش پاڵی پێوە دەنێت یەکێک لە غەفڵەت و بێئاگاییە گەورەکان ئەوەیە ڕەچاوی مافی ئەندامانی خێزانەکەت نەکەیت گەر بە شێوەیەکی جددی بەرزەفتی ماڵ و منداڵی خۆت نەکەیت، ئەمە دەستدرێژییەکی زۆر گەورەیە و هەربۆیە جەنابی حەق کەسانێکی سەرسەری و سەرگەردانی بە جیهانی ئیسلامدا زاڵ کردووە گەر خوازیاری ئەوەن نەوەکانی داهاتووشمان لە ژێر ڕکێفی ئەم جۆرە کەسانەدا ژیان بەسەر نەبەن، ئەوا دەست لە زوڵم هەڵبگرن و سنوری خۆتان بزانن بلەرزن لە بەرانبەر ئەوەی بکەونە ناو پێشێلکردنی سنورە ئیلاهییەکان دەسا جەنابی حەق داخورپان و ترس بەنسیبی دڵەکانمان بکات یەکێکی تر لەو هۆکارانەی کەوا مرۆڤ
بەرەو کوفر دەبات بریتییە لەوەی بە شێوەیەکی نابەجێ و ناپێویست
هەر لە خۆیەوە بترسێت هەربۆیە ترس زۆر کەسی لە دین دەرکردووە ترس وەهای لە زۆر کەسیش کردووە کە کوفریان بەلاوە شتێکی خۆش و سەلامەت بێت زۆرێک لە مرۆڤەکان بە هۆی ترسەوە سازشیان
لەسەر دینەکەیان کردووە داماوە ئەوەی نەزانیوە کە هەر هەنگاوێک کەوا بە ترسەوە هەڵیگرتووە لە ڕاستیدا بەرەو کوفری بردووە زۆرێک لە مرۆڤەکان لە ترسی ئەوەی پۆست و پلە و پایەی خۆیان لەدەستنەدەن، سازشیان بۆ کەسانێکی کافر کردووە ئیدی ڕێگەیان بۆ کوفر خۆشکردووە لە ترساندا لە گازی مێشێک ڕایکردووە بەڵام لەوسەرەوە خۆی بە دەمی ماردا کردووە! لە ترسی کافرێک هەڵهاتووە و لەوسەرەوە خۆی خستۆتە ناو دەمی گەورەترین کافرەوە کە شەیتانە! ئیدی خۆی خستۆتە ناو باوەشی نەفسەوە ئەمەش لە کاتێکدایە گەورەترین دوژمنی مرۆڤ
نەفس و شەیتانە وەک ئەوەی پێغەمبەری خوداش ئاماژەی پێداوە:
أعدى عدوّك نفسُك التي بين جنبيك واتە گەورەترینی دوژمنەکانی تۆ، دوژمنی خوێنخوار و کوشندەی تۆ نەفسی خۆتە لەگەڵ شەیتاندا هەربۆیە پێویستە بەرانبەر ئەو بێدار بیت بەڵام مرۆڤ هەردەم لە ترسی مێشێک ڕایکردووە و خۆی بە دەمی مارێکدا کردووە! هەربۆیە زۆر لە حەق و حەقیقەتەکانی فیدای
ئەم ترسە کردووە زۆر بابەتی تایبەت بە شەریعەتی فیدای ئەم ترسە کردووە تەنیا لە پێناو ئەوەی لە دونیادا بمێنێتەوە vئەم جۆرە کەسانە لە سەردەمی پێغەمبەری خوداشدا هەبوون لە سەردەمەکانی پێشووتریشدا هەبوون وَيَحْلِفُونَ بِاللَّهِ إِنَّهُمْ لَمِنكُمْ وَمَا هُم مِّنكُمْ
وَلَٰكِنَّهُمْ قَوْمٌ يَفْرَقُونَ خۆشەویستم ئەوانە لە ترساندا سوێند دەخۆن
کەوا لە ئێوەن! بەڵام الله سوێند دەخوات کە ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بە تۆوە نییە بەڵام بە هۆی ترسیانەوە خۆیان وەک یەکێک
لە ئێوە پیشان دەدەن ئەمەش باسی ئەو کافر و دووڕووانە دەکات کەوا لەبەر بەرژەوەندی دونیا خۆیان کردبوو بە ڕیزی موسوڵمانان و پێغەمبەردا بەڵام کەسی ئیماندار بە پێچەوانەی
ئەم جۆرە کەسانەوە، گەر هەموو دونیاش گەلەکۆمەکی لێبکەن،
بێدوودڵی و چاوتروکان دەڵێت: حسبنا الله و نعم الوکیل! الَّذِينَ قَالَ لَهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُوا لَكُمْ فَاخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَانًا وَقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ (173) گووتیان هەموو خەڵکی لە دژی ئێوە گەلەکۆمەکییان کردووە بۆ لەناوبردنتان، دەیانەوێت چاڵتان بۆ هەڵبکەنن
خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی قڕتان تێبخەن هەوڵیاندا بیانترسێنن بەڵام تەواوی ئەم هەڕەشە و گوڕەشانە تەنیا ئیمانی ئەوانی زیاتر کرد و گووتیان: حسبنا الله و نعم الوکیل هەر خودامان هەبێت بەسمانە و بە ڕاستی
ئەویش چاکترین بریکارە! لە جیاتی عەلی و وەلی، هەرکەسێک بریکارێتی خۆی بداتە الله، پشتی بە پاڵپشتێکی زۆر تۆکمە بەستووە الله هەردەم بەسمانە و بەڕاستی هەر ئەو
چاکترین بریکارە جەنابی حەق ئێمەش لەم نەخۆشی و
کێشەی ترسە بپارێزێت، ڕێگە نەدات بەم هۆیەوە بکەوینە ناو کوفرەوە ئەو جادوکەرانەی لە بەردەم حەزرەتی موسا کەوتنە سەر چۆک، لەلایەن فیرعەونەوە هەڕەشەیان لێکرا إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمُ الَّذِي عَلَّمَكُمُ السِّحْرَ ۖ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ مِنْ خِلَافٍ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ فِي جُذُوعِ النَّخْلِ وَلَتَعْلَمُنَّ أَيُّنَا أَشَدُّ عَذَابًا وَأَبْقَىٰ ئەمە مامۆستای جادووی ئێوەیە و بێئەوەی مۆڵەت لە من وەربگرن فەرمانبەرداری ئەو دەکەن؟! ئەمەش بە هۆی ئەوەوە بوو کە وتیان باوەڕیان
بە حەزرەتی موسا هێناوە بەڵام فیرعەون بە هۆی کیبرەکەیەوە
خۆی بە خوا دەزانی خۆی بە تاکە فەرمانڕەوای سەر زەوی دەزانی کاتێک سیحربازەکان لە بەرانبەر موعجیزەکەی
حەزرەتی موسا وتیان ئێمە باوەڕمان بە پەروەردگاری جیهانیان هێناوە فیرعەون لە شوێنی خۆیەوە شێت و هار بوو گووتی چۆن بە بێپرسی من دەبنە موسوڵمان؟ مەگەر خودا کە ئێمەی ئافراند پرسی بە تۆ کرد هەتا لە کاتی ئیمانهێنانمان پرس بە تۆ بکەین! کەوایە منیش دەست و قاچتان بەپێچەوانەی یەکەوە دەبڕم و دواتر بە داری دارخورماوە هەڵتاندەواسم ئەو کاتە لەوە تێدەگەن کە کێ سەختترین سزا و ئەشکەنجەی هەیە! ئەو سیحربازانەی کە هەتا پاش کەمێک سوجدەیان بۆ فیرعەون دەبرد و لە دوای ئیمانهێنان لێیهەڵگەڕانەوە پێکڕا بە یەک دەنگ هاواریان کرد: قورئان وەک ستایش و بەگەورەدانانیان باسی ئەو حاڵەتەی ئەوانمان بۆ دەکات: فَاقْضِ مَا أَنْتَ قَاضٍ إِنَّمَا تَقْضِي هَذِهِ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا هەرچیەکت لەدەست دێت ئەنجامی بدە، هەرچییەک بکەیت هەر لە چوارچێوەی دونیا ناچیتە دەرەوە گەر بمانکوژیت یان هەرچییەکی تر کەوا
ئەنجامی دەدەیت فَاقْضِ مَا أَنْتَ قَاضٍ إِنَّمَا تَقْضِي هَذِهِ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا تۆ تەنیا دەتوانیت کۆتایی بە ژیانی دونیامان بهێنیت بەڵام ژیانێکی جاویدانی لە ئاخیرەتدا هەیە
جوانی بێکۆتای جەنابی حەق لەو دونیایە هەروەها بەهەشتێکی لێیە کە جیلوە و ڕەنگدانەوەی جوانی و نیعمەتە بێکۆتاکانی ئەوە ئەوەی نەترسێت و تەنیا لە الله بترسێت و
ئەو هەستە لە دڵیدا جێگیر ببێت لە ئیمانەکەیدا پێچەسپاو دەبێت و توشی
گومڕایی نابێت ئەوەشی بترسێت و وەها بزانێت کە ژیان
بریتییە لە دونیا ئەو مرۆڤەی بە تەواوی هێزی خۆیەوە وابەستەی ژیانی دونیایە و تێیدا ڕۆدەچێت هەندێک جار لە ترسی بۆقێک خۆی بە
دەمی کەمتیارێکدا دەکات هەندێک جاریش لە ترسی مێشێک ڕادەکات و
خۆی بە دەمی مارێکدا دەکات هەوەس و بەهانەی ئەوەی شتانێکی
بچوک لەدەستنەدات، وەهای لێدەکات شتانێکی زۆر گەورە
لەکیسی خۆی بدات الله ئێمە لەم جۆرە لادان و گومڕاییانە بپارێزێت با لێرەدا بە کورتی ئەو شتانە دووبارە بکەمەوە کە
هەتا ئێستا باسم لێوە کردوون یەکەم هۆکار کەوا مرۆڤەکان بەرەو کوفر دەبات بریتییە لە جەهل و نەزانین دواتر دەچمە سەر باسی ئەو هۆکارانەی
مرۆڤ بەرەو ئیمان دەبەن دووهەم هۆکاری کوفر بریتیە لە هەوا و هەوەس و ئەو گومڕابوونەی بەم هۆیەوە دروست دەبێت کاتێک کەشتییەکی ئاسمانی بەرەو مانگ
ڕەوانە دەکرێت، گەر توشی هۆکارێکی لادەر ببێت، ئەوا بەرەو خۆر لادەدات و بە چواردەوریدا دەخولێتەوە هەندێک جار هۆکاری گەورە بە پێچەوانەی ئارەزووی خۆتەوە بەلاڕێتدا دەبەن و بە خۆیشت نازانیت! هەوا و هەوەس یەکێکە لەو هۆکارانە و مرۆڤ لە بەندەی خواوە دەکات بە بەندەی خۆیی و مرۆڤەکە بە خۆیشی نازانێت! یەکێکی تر لە هۆکارەکانی گومڕابوون بریتیە
لە کیبر و عینادی، هەریەک لەمانە هۆکارگەلێکی بەهێزن کەوا
مرۆڤەکان بەرەو کوفر دەبەن هۆکارێکی تریش بریتیە لە زوڵم و پێشێلکردنی
مافی خوا و خەڵکی، نەزانینی ئەو سنورەی کە دەبێت تێیدا بوەستیت واتە مافی مرۆڤەکان بە هیچ بزانیت وەک ئەوەی لە حەدیسێکی شەریفدا هاتووە ئەوەی سوپاسگوزاری مرۆڤەکان نەبێت لە هەمان کاتدا سوپاسگوزاری پەروەردگاریشی نابێت! واتە ئەو کەسەی ڕێز لە مافی مرۆڤەکان ناگرێت و
لە بەرانبەر چاکەکانیاندا سوپاسگوزاری دەرنابڕێت ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە ئەو مرۆڤە لە ناخیدا هەستی شوکرانەبژێری بوونی نییە و لە بەرانبەر نیعمەتەکانی پەروەردگاریشی
شوکرانەبژێری ناکات ئەمە وتەی پێغەمبەری خودایە و کێی تر پێچەوانەکەی دەڵێت کەیفی خۆیەتی واتە ڕەچاوکردنی مافی خودا و بەندەکانی گرتنەبەری ڕێچکەی دادپەروەری و خۆڕاگرییە
لەسەر ڕێگەی هیدایەت پێچەوانەی ئەمەش زوڵمە کە یەکێکە لە
بەردەکانی بناغەی کوفر یەکێکی تر لە هۆکارەکان بریتیە لە ترس،
کاتێک مرۆڤەکان لە هەموو شتێک دەترسن، ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە ترسی خودایان بیرچووەتەوە و ڕێزیان لە دڵدا نەماوە ئیدی ترس لە لەدەستدانی پۆست و پلە و پایە یان ترس لە دەستدانی ئەو پێگەیەی
لە کۆمەڵگادا هەتە یان ترس لەوەی سەروەتەکەت لەدەستبدەیت هەروەها ترس لە لەدەستدانی دونیا مرۆڤ
بەرەو کوفر دەبات لەو ڕوانگەیەشەوە کە سزا بە گوێرەی
ڕەگەزی تاوانەکە دیاری دەکرێت، زۆر جار الله ئەو شتانە بەسەر مرۆڤەکان
دەهێنێت کەوا لێی دەترسن! ئەوانەی لە الله نەترساون و ترسی
شتانێکی تر دایگرتوون، الله هەموو شتێکی لێسەندوونەتەوە و ئەوەی لێی ترساون بەسەریدا هێناون! تەواوی ئەمانە ئەو هۆکارانەن کەوا مرۆڤ
بەرەو کوفر دەبەن وێڕای ئەوەی کاتمان نەماوە، بەڵام دەمەوێت بە دوو سێ خاڵ باسی ئەو هۆکارانەش بکەم کە مرۆڤ بەرەو ئیمان دەبەن پاشان کە بەراوردی ئەم دوو بابەتەمان کرد، لەوە تێدەگەین کە زانستە ئەوەی مرۆڤ بەرەو خودات دەبات یاخود جەهل و نەزانین بیرمەندێکی ئەوروپیش دەڵێت: زانستی کەم مرۆڤ بەرەو بێئیمانی دەبات
بەڵام زانستی زۆر، مرۆڤ بە خوداوە دەبەستێتەوە ئەوانەی بە زانستی نیوەناچڵەوە دەست
بە کارەکانیان دەکەن، وەک پزیشکی نیوەناچڵ گیانی ئەم گەلەیان کێشاوە و نەوەیەکی بێئیمانیان گەورە کردووە ئەوانەی بە زانستی نیوەناچڵەوە دەست بۆ
شیکاری بابەتەکان دەبەن، وەک ئەو کەسەیە کە لە ڕێگەی هێڵەکانی کارەباوە هەوڵی ڕوونکردنەوەی کارەبامان بۆ دەدات هەربۆیە کەسە نادانەکان گەلێکی نادانی وەک خۆیان پەروەردە کردووە، ئەم گەلەیان لە دین و ئیمان دوور خستۆتەوە یەکێک لەو هۆکارانەی مرۆڤ بەرەو ئیمان دەبات بریتیە لە ئەقڵ هەروەها هەریەک لە فکر و زانست ئەو هۆکارانەن کەوا مرۆڤ بەرەو ئیمان دەبەن الله لە قورئانەکەیدا فەرموویەتی:
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ واتە لەم گەردوونەدا بەڵگەگەلێکی زۆروزەبەندە بۆ ئەو کەسانە هەیە کە ئەقڵیان هەیە و تێدەفکرن ئیدی لە سیمای مرۆڤەوە بیگرە هەتا
پێکهاتەی چاوەکانی لە شوێنی لوتییەوە هەتا دانانی ڕێکوپێکی گوێیەکانی لە ڕاست و چەپی سەریدا یان ئەوەی جەستەیەکی ڕێکوپێک و جوانی
بە مرۆڤ بەخشیوە لە تەواوی ئەمانەدا بەڵگە لەسەر بوونی خودا هەیە بەڵام بۆ کەسێک کەوا ئەقڵی هەبێت و تێبفکرێت هەرکەسێک ئەقڵی بەکاربهێنێت سوودی لێدەبینێت لەمەوە تێدەگەین کە قورئان و ئیسلام بابەتەکانی ڕادەستی ئەقڵ کردووە بابەتەکانی بە داوەری ژیری ئەقڵ بەخشیوە کەواتە ئەقڵ یەکێکە لەو ئامرازانەی کە مرۆڤ
بەرەو الله دەبات مرۆڤ لێرەدا هێندەی لەسەرە ئەقڵ بکاتە
داردەستی خۆیی و ئەو شتانەی بە چاو دەیبینێت لە ڕێگەی دادوەری ئەقڵەوە بە جوانی هەڵسەنگاندنی بۆ بکات إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لَّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ واتە چەندین بەڵگە لەم بوونەدا هەیە بۆ
کەسانێک کەوا بیر دەکەنەوە دەی گەر مرۆڤێکیش ئەقڵی نەبێت توانای هەڵسەنگاندنی نابێت گەر بیرکردنەوەشی نەبێت ناتوانێت بەدیهێنەر و ئافرێنەری بناسێت زانستیشی نەبێت ناتوانێت بە دەرئەنجام بگات
مرۆڤ بە بێزانست ناتوانێت بە ئەنجام بگات مرۆڤ دەبێت زانستی هەبێت هەتا بە
دەرئەنجامێکی دروست بگات مادام وەهایە:
إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لَّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ لە گەردووندا چەندین موعجیزە و بەڵگە هەیە بۆ ئەوانەی کە بیردەکەنەوە و تێدەفکرن بەڵام گەر تێنەفکری، هەزار بەڵگەشی بەرچاو بکەوێت سوودی لێنابینێت إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّلْعَالِمِينَ واتە لێرەدا چەندین ئایەت و بەڵگە بۆ
کەسانی ژیر و زانا هەیە بۆ کەسێک کەوا خاوەنی زانست بێت چەندین موعجیزەی بەرچاو هەیە بەڵام گەر کەسێک زانستی ڕاستەقینەی دەستنەکەوتبێت، گەر تەنیا ڕووکەشی سەرەوەی ژیانی دونیا
بە نیوەناچڵی بزانن لەوە تێناگات کە جەنابی حەق دونیای وەک وێستگەی چوونە ئاخیرەت دروست کردووە ئیدی بەم هۆیەشەوە نابێتە خاوەنی
هیچ دید و فکرەیەک بەڵێ، ئەمانەن هۆکارەکانی چوون بەرەو کوفر و ئیمانن هەربۆیە بە پشتیوانی خودا لە وانەکانی داهاتووماندا لە ڕێگەی باسکردنی هۆکارەکانی ئەقڵ و زانست و لۆژیک و فکرەوە لەلایەکەوە زانستی خۆمان زیاد دەکەین و لەلایەکی ترەوە ناسینی خۆمان بەرانبەر بەدیهێنەری گەردوون فراوانتر دەکەین با لێرەدا یاسایەکتان عەرز بکەم: ئامانج لە بەدیهێنانی بوون ئەوەیە الله بناسین ئامانج لە ئافراندن و ژیانی ئێمە بریتییە لەوەی قەناعەتێکی تۆکمە بەرانبەر بەدیهێنەری
خۆمان پەیدا بکەین خۆخەریککردن بە شتانێکەوە کەوا مەعریفە و
ناسینی خودامان زیاد ناکەن، کارگەلێکی بۆش و بێهوودە و بێواتایە هەرکارێک کەوا سەرئەنجامەکەی بە ناسینی خوداوە نەبەسترێتەوە، خۆخەریککردن بەو کارە بۆش و بێهوودەیە با لە ڕوانگەی ئەم خاڵەشەوە شتێکتان عەرز بکەم: گەر هەریەک لە ئیسلام و قورئان و سەرداری پێغەمبەران بەم شێوەیە لە دین و زانست بڕوانن لەمەوە دەگەین بە دەرئەنجامێک: ئیسلام لەلایەک مرۆڤەکان بەرەو سەرچاوەی هیوا و دڵنیایی و بەختەوەری دەبات کە ئاسۆی ئێمانهێنان بە زاتی ئەڵڵایە لەلایەکی تریشەوە لەم ڕێگەیەدا هێشووگەلێکی لە مەعریفەت و ناسینی ئەو پێشکەش دەکات چونکە کەسی ئیماندار دەبێت بەردەوام خەریکی بنکۆڵکاری بێت و هەردەم لە لێکۆڵینەوەدا بێت دەچێتە ناو جیهانی ئەتۆمەکان و لە تێڕوانین
لە خێرایی ئەتۆمەکانەوە بیگرە هەتا دەگەیتە دووری نێوان ئەتۆمەکان و ناوکەکەیان هەروەها لە تێڕوانین لە ڕێکوپێکی ئەو دوورییەی
لە نێوانیاندا هەیە بیگرە هەتا ئەوەی ئەمە وەک سیستەمێکی بچوککراوەی کۆمەڵەی خۆر ئەژمار بکات لەم نێوەندەدا چەندین وانەی ژیری و دانایی دەردەهێنێت لە شەپۆلەکانی تیشک دەڕوانێت و لە هەموویاندا چەپکێک لە مەعریفەتی الله دەستدەکەوێت و دەگەڕێتەوە لەگەڵ هەر گەڕانەوەیەکیشیدا جۆشوخرۆش دەیگرێت، لەوپەڕی دڵییەوە دەڵێت: پەروەردگارا هەزاران حەمد و سەنا بۆ تۆ،
هەموو شتکان هەر باسی تۆ دەکەن شتێکی تر ماوە هەتا بە دوایدا بگەڕێم؟ یان ئەوەی تەلەسکۆبێک بە چاوەکانییەوە دەنێت و لە سیمای ئەستێرەکاندا بە دوای بەڵگە و موعجیزەیەکی تردا دەگەڕێت پاشان سەیری تەمەئەستێرەکان دەکات کە بە لاشە زەبەلاحەکانیانەوە خەریکی خولانەوە و ڕۆشتنن هەروەها هەوڵی سەیرکردنی خولانەوەی سەرسوڕهێنەری سیستەمی خۆر دەکات بەم شێوەیە هێشوو هێشوو مەعریفەتی دەستدەکەوێت چەشنی هەنگێک بەسەر سیمای خۆرەوە دەنیشێتەوە و تامگوڵێکی لێهەڵدەگرێت بەسەر سیمای مانگیشەوە دەنیشێتەوە و تامگوڵێکی جیاوازیش لەو وەردەگرێت لە سیمای مرۆڤیش دەڕوانێت و چێژێکی
جیاوازیش لەو دەبات پاشان دەگەڕێتەوە بۆ ناو شانەکەیی و لە پاش دانانی هەنگوینەکەی دیسان و دیسان دەگەڕێتەوە ئیدی بە هەیەجان و جۆش و خرۆشەوە،
بەوپەڕی عەشق و شەوقی دڵییەوە، هەم زانستی خۆی زیاد دەکات هەم ماریفەت و ناسینی بەرانبەر بەدیهێنەر و دروستکەری خۆی زیاد دەکات هەربۆیە لە ڕوانگەی ئەم خاڵەوە دەڵێم: ئێمە هەرگیز ئیسلام لە دژی زانست و
بیرکردنەوە نابینین بە هیچ شێوەیەکیش ناتوانین تۆمەتباری بکەین بەوەی دینێکی کۆنەپەرستە و لایەنگری کۆنەپەرستییە دەسا الله یاریدەدەر و پاڵپشتمان بێت
سەرفرازمان بکات لەوەی ماریفەتمان زیاد بکات سەرفرازیشمان بکات لەوەی ئەو شتانەی دەیبیستین بە ئاڕاستەی ڕەزامەندی خۆی بەکاریانبهێنین هەردەم یار و یاوەریشمان بێت لە وانەکانی داهاتوودا باس لەو شتانە دەکەم کە دەبێت دڵمانی لێ پاک بکەینەوە و بەرەو
ئەڵڵامان دەبات دەمویست باسی بکەم بەڵام بە هۆی تەواوبوونی کاتەکەمانەوە لە وانەکانی داهاتوو باسی دەکەم گەر خودا هەتا ئەو کاتە بمانژیەنێت...